2025/11/07 | هەواڵ

سەردانیكردنی دۆستانە

سەردانیكردنی دۆستانە
Attachment
Attachment
سەردانیكردنی دۆستانە. سەر لە بەیانیی دوێنی ڕێکكەوتی ٣/١١/٢٠٢٥ لە ئینستیتیوتی “زەینەب خان -كچە كورد” پێشوازیمان كرد لە بەڕێز سایتۆ تاكاشی ( Saito Takashi) ڕاوێژكاری پڕۆژەكان (ئاژانسی یابانی بۆ هاوكاریی نێودەوڵەتی –جایكا– لە عێراق -بەغدا- هەولێر) لەگەڵ شاندی یاوەری كاک (ئامۆژگار م. حەوێزی) بەڕێوەبەری پێشكەوتووی پڕۆگرامەكان، لە ئاژانسی ناوبراو و بەرێز كاک نیاز، لە میانی دانیشتنەكەدا باس لە ڕۆڵی گرنگی كولتوور كرا، لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە و ناساندنی ناسنامەی گەلاندا. هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی شوێنەوارە دێرینەكان و پێویستیی پاراستن و خزمەتكردنیان كردەوە. هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ، بەرێز كاک (شاڵاو شێخ سەلاح) ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی كۆیە و بەرێز دكتۆر (وەلی محمود حەمەد) سەرۆكی پێشووی زانكۆی كۆیە و شاندی یاوەریان، سەردانی ئینستیتیوتی “زەینەب خان -كچە كورد” یان كرد. لە دانیشتنەكەدا تیشک خرایە سەر مێژووی دەوڵەمەندیی شاری کۆیە و پێویستیی گرینگیدانی زیاتر بە بوارە ڕۆشبیری و کلتووری و مەعریفییەکان. دووبارە سوپاس بۆ گرنیگیپێدان و پاڵپشتی و ئەم بەسەركردنەوە دۆستانەتان.
داگرتنی PDF
هاوبەش بکە:

چالاکییە هاوشێوەکان

سه‌ردان و پێشوازیكردن
سه‌ردان و پێشوازیكردن
زیاتر بخوێنەوە
سه‌ردان و پێشوازیكردن
سه‌ردان و پێشوازیكردن
زیاتر بخوێنەوە
ئاڵوگۆڕی کلتووری
ئاڵوگۆڕی کلتووری
زیاتر بخوێنەوە