2025/11/07 | چالاکیی تر

زیندووڕاگرتنی کولتوور و جوانی

زیندووڕاگرتنی کولتوور و جوانی
Attachment
Attachment
ئینستیتیوتی زەینەب خان؛ ناوەندێک بۆ زیندووڕاگرتنی کولتوور و جوانی. دوای نیوەڕۆی (٢٠٢٥/١١/٥) لە ئینستیتیوتی “زەینەب خان -کچە کورد” بە هاوبەشی ماڵی ئێستاتیک، نمایشێکی هونەریی مۆسیقا و گۆرانیی کوردی پێشکەشکرا. چالاکییەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای هونەرمەند (ئارەزو ئیسماعیل) بەڕێوەچوو. لە کەشێکی کولتووریی دڵنشیندا بە ئامادەبوونی خێزانی فێرخوازەکان، چالاکییەکە لەلایەن ئەو فێرخوازانە پێشکەشکرا، کە بەشداربووی خوولی فێربوونی مۆسیقان لە ئێستاتیک هۆم، شایانی باسە هەرچەندە یەکەمجاریان بوو نمایشی ژەنینی بەکۆمەڵ پێشکەش بکەن، بەڵام توانایەکی بەرز و ژەنینێکی شایستەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. سوپاس بۆ ماڵی ئێستاتیک، سوپاس بۆ خێزانەکانیان و هەموو ئەو گەنجە بەهرەمەندانەی بەشداربوون و هیوای داهاتوویەکی پڕشنگداریان لێ چاوەڕوان دەکرێت. هەروەها سوپاس و پێزانینی بێپایانمان بۆ کاک (سامان فاتیح) هەیە، کە هەمیشە دڵسۆزانە و خۆبەخشانە هاوکاری کارەکانمانە. https://www.facebook.com/share/r/1AK6SwC8ZW/
داگرتنی PDF
هاوبەش بکە:

چالاکییە هاوشێوەکان

زیندووڕاگرتنی کولتوور و جوانی
زیندووڕاگرتنی کولتوور و جوانی
زیاتر بخوێنەوە
سروشت لە ئامێزی شوێنەواردا
سروشت لە ئامێزی شوێنەواردا
زیاتر بخوێنەوە
به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌
به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌
زیاتر بخوێنەوە