2025/08/23 |
هەواڵ
یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن


یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن
بە شانازی و خۆشحاڵییەوە ئینستیتیوتی زەینەب خان- بۆ لێكۆڵینەوە و وەرگێڕان و هۆشیاریی كلتووری ڕایدەگەیەنێت، لەڕێككەوتی ٢٠٢٥/٨/٣ بەفەرمی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی زانكۆی سلێمانی، واژۆكرد.
لە دەقی نووسراوی یاداشتامەكەدا هاتووە، هەردوولا خۆیان بە خۆشحاڵ دەزانن و هیواخوازن لەڕێگەی ئەم یاداشتانامەیەوە، بتوانن كاری هاوبەش و پڕۆژەی پێكەوەیی كاریگەر پێشكەش بە ناوەندی ئەكادیمی و كۆمەڵگەكەمان بكەن. رۆڵییان لە كۆكردنەوەی بەڵگەنامە مێژووییەكان و دەستنووس و ئەرشیفكردن و پێڕستكردن و پاراستنییان هەبێت. جگەلەمە كار بۆ بەرزكردنەوەی هۆشیاریی كلتووری و ئاڕاستەكردنی پێزانینی ڕای گشتی بكەن، سەبارەت بە گرنگی بەڵگەنامە و دەستنووس و هەموو دۆكیۆمێنتێكی كەسی و گشتی، وەك شوناس و سامانێكی گرنگی نیشتمانی و بەهای شارستانییەتی نەتەوەكەمان ببینرێت و هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
د. مەهاباد ئازاد محەمەد د. ئەژی ئازاد ابوبكر
سەرۆكی ئینستیتیوتی زەینەب خان بەڕێوەبەری ناوەندی كوردستان
چالاکییە هاوشێوەکان

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن
زیاتر بخوێنەوە
سەردانیكردنی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و دەزگای جەمال عیرفان
زیاتر بخوێنەوە