2025/08/23 | هەواڵ

سەردانیكردنی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و دەزگای جەمال عیرفان

سەردانیكردنی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و دەزگای جەمال عیرفان
Attachment
# ئینستیتیوتی زەینەب خان، سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و دەزگای جەمال عیرفانی كرد. لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندی کلتووری و زانستیدا، رۆژی دوشه‌ممه‌ 2025/6/23 ستافی ئینستیتیوتی زەینەب خان،سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و دەزگای جەمال عیرفانی کرد. ئەم سەردانە کە لە فەزایەکی گەرم و دۆستانەدا بەڕێوەچوو، دەرفەتێکی پڕ بەهابوو بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەكانمان لەسەر گرنگترین بابەتە کلتووری و ئەدەبییەکان. لە بنكەی ئەم دوو دامەزراوە بەڕێزەدا، کە بوونەتە پشت و پەنای هزر و ئەدەب، باسمان لە كاری هاوبەش و گرنگیی چالاكی پێكەوەیی كرد، کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی بواری کلتووریی و ئەدەبی. ئەم هاوکارییە دەكرێت لە شێوەی پڕۆژەی هاوبەش، چالاکی کلتووری و ئاڵوگۆڕی ئەزموون بێت. جەختمان لەسەر ئەوە كردەوە كە کلتوور بنچینەی هەر کۆمەڵگەیەکی زیندووە و بێ کلتوور هیچ نەتەوەیەک ناتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت. سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە هەردوو دامەزراوەكەدا لێیان كردین، سوپاس بۆ ئەو كتێبانەی پێشكەشی كتێبخانەی ئینستیتیوتی زەینەب خانییان كرد. . هیوادارین ئەم پەیوەندییە بە پڕۆژەی هاوبەش و چالاکی بەرهەمهێن پتەوتر بکەین. بەیەكەوە دەتوانین قۆناغێکی نوێ لە بەرەوپێشبردنی کلتووری نەتەوەكەمان دەست پێبکەین و ڕۆڵی رەخنە و ئەدەب و شیعر لە کۆمەڵگەدا بەهێزتر بکەین. بفەرموون بۆ لینكی هەواڵی سەردانەكە لە هەردوو دامەزراوەكەدا. https://www.facebook.com/share/163jxhN99W/ https://www.facebook.com/share/p/1FFVjLdVyo/
داگرتنی PDF
هاوبەش بکە:

چالاکییە هاوشێوەکان

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن
زیاتر بخوێنەوە
یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن
یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن
زیاتر بخوێنەوە
هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا سه‌ردانی ئینستیتیوتی كرد
هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا سه‌ردانی ئینستیتیوتی كرد
زیاتر بخوێنەوە