2025/11/07 |
هەواڵ
سهردانیكردن و پێشوازی
( Medical Aid Initiative Norway) ڕێككەوتی ٩/٧ /٢٠٢٥ دەستەی كارگێڕیی ئینستیتیوتی زەینەب خان پێشوازییان لە سەرۆكی ڕیكخراوی نێودهوڵهتی
نێودەوڵەتیی بهڕێز (گایێر فێڵد - ) و خانمی بەڕێز، شاعیر و مامۆستای زانكۆ (د. نەزەند بەگیخانی) و شاندی یاوەرییان كرد . دوای بەخێرهاتنێكی گەرم، سەرۆكی ئیسنتیتیوتی زەینەب خان، بە ناوی دەستەی كارگێرییەوە ، سوپاس و پێزانینی خۆیانی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە و پیشاندانی پاڵپشتییان بۆ بەشێک لە کار و چالاکییەکانی داهاتوویان. شاندی میوانیش دەستخۆشییان لە ئینستیتیوتی زەینەب خان كرد، بۆ گرینگیدانییان بە كلتوور و فەرهەنگ و بیرۆکە و پلان و چالاکییەکانییان.
لە دانیشتنەكەدا وێڕای گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر چەندین بابەتی گرنگ، گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر پرسی كلتوور و تەندروستی كرا : هەبوونی تەندروستی و جەستەیەکی ساغ، گرێدراوی هەبوونی دەروونێکی ئارام و ئاسوودەیە.
کەلتوور، فەرهەنگ و هونەرە جوانەکان وەک پردی نێوان، ئەم دوو لایەنە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. هونەری باڵا و ئەزموونكردنی توانا رۆحییەكانی مرۆڤ، ژیان پڕ دەكەن لە خۆشەویستی و ئارامی، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و باشترکردنی کارکردنی ئەندامەکانی جەستە هەیە. کاتێک کۆمەڵگایەک لە ژینگەیەکی کلتووریی دەوڵەمەند و هونەریی پڕدا دەژیت، ئاستی توندوتیژی، شڵەژانی دەروونی و بەكارهێنانی زمانی زبر و ..هتد. كەم دەبێتەوە
.
لەم بارەیەوە، ئینستیتیوتی زەینەب خان وەک یەکێک لە دامەزراوە كلتووری و ئەكادیمییەكان، هەوڵدەدات لە ڕێگەی پێشکەشکردنی چالاکی و پڕۆگرامە کلتووری و هونەرییەکانەوە، بەشداری لە بەرەوپێشبردنی هۆشیاریی نەوەكاندا بكات، کە یارمەتیدەر بێت لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەكەمان و شوناسی نەتەوەییمان.
لە كۆتاییدا سوپاسی ئەم سەردانە بەنرخە و گفتوگۆ بەرهەمدارە و هاندان و پاڵپشتییەیان كرد.
چالاکییە هاوشێوەکان
سەردانیكردنی دۆستانە
زیاتر بخوێنەوە
سهردان و پێشوازیكردن
زیاتر بخوێنەوە