2025/11/07 | هەواڵ

یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن

یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن
Attachment
یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بە شانازی و خۆشحاڵییەوە ئینستیتیوتی زەینەب خان- بۆ لێكۆڵینەوە و وەرگێڕان و هۆشیاریی كلتووری ڕایدەگەیەنێت، لەڕێككەوتی ٢٠٢٥/٨/٣ بەفەرمی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی زانكۆی سلێمانی، واژۆكرد. لە دەقی نووسراوی یاداشتامەكەدا هاتووە، هەردوولا خۆیان بە خۆشحاڵ دەزانن و هیواخوازن لەڕێگەی ئەم یاداشتانامەیەوە، بتوانن كاری هاوبەش و پڕۆژەی پێكەوەیی كاریگەر پێشكەش بە ناوەندی ئەكادیمی و كۆمەڵگەكەمان بكەن. رۆڵییان لە كۆكردنەوەی بەڵگەنامە مێژووییەكان و دەستنووس و ئەرشیفكردن و پێڕستكردن و پاراستنییان هەبێت. جگەلەمە كار بۆ بەرزكردنەوەی هۆشیاریی كلتووری و ئاڕاستەكردنی پێزانینی ڕای گشتی بكەن، سەبارەت بە گرنگی بەڵگەنامە و دەستنووس و هەموو دۆكیۆمێنتێكی كەسی و گشتی، وەك شوناس و سامانێكی گرنگی نیشتمانی و بەهای شارستانییەتی نەتەوەكەمان ببینرێت و هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. د. مەهاباد ئازاد محەمەد د. ئەژی ئازاد ابوبكر سەرۆكی ئینستیتیوتی زەینەب خان بەڕێوەبەری ناوەندی كوردستان
داگرتنی PDF
هاوبەش بکە:

چالاکییە هاوشێوەکان

سەردانیكردنی دۆستانە
سەردانیكردنی دۆستانە
زیاتر بخوێنەوە
سه‌ردان و پێشوازیكردن
سه‌ردان و پێشوازیكردن
زیاتر بخوێنەوە
سه‌ردان و پێشوازیكردن
سه‌ردان و پێشوازیكردن
زیاتر بخوێنەوە