راوێژی زانستیی و پشتیوانی توێژینەوە
چی پێشکەش دەکەین؟
ئینستیتیوتی زەینەب خان لە ڕێگەی ستافی پسپۆر و شارەزاوە، خزمەتگوزاریی راوێژی زانستیی پێشکەش دەکات بۆ فێرخوازان و توێژەرانی هەموو ئاستەکان. ئەم خزمەتگوزارییە ئامانجی یارمەتیدان و ڕێنوێنیکردنی ئەو کەسانەیە، کە لە پڕۆسەی توێژینەوە و نووسینی زانستیدان.
بۆ کێیە ئەم خزمەتگوزارییە؟
• فێرخوازانی خوێندنی باڵا – ماستەر- کە کار لەسەر پلانی ماستەرنامەکانییان دەکەن.
• فێرخوازانی قۆناغی دکتۆرا کاتێك پێویستیان بە ڕێنوێنی هەیە، لە نووسینی تێزەکانییان.
• توێژەرانی نوێ كە لە بواری تویژینەوە و نووسینی زانستیدا كەمئەزموونن.
تایبەتمەندییەكانی ئەم خزمەتگوزارییە:
🔸 ڕێنوێنی لە هەڵبژاردنی میتۆدە رەخنەییەکانی نووسین، بە پێی ناوەڕۆكی بابەتەكان.
• ڕونکردنەوەی ئامرازە تەکنیکییەکانی شیکردنەوە.
• هاوکاری لە دروستکردنی چوارچێوەی کارامەیی توێژینەوە.
• ڕونکردنەوەی پرسیارە سەرەکییەکانی توێژینەوە.
🔸 بەرزکردنەوەی کوالیتی نووسینی زانستیی
• فێرکردنی تەکنیکەکانی نووسینی ئەکادیمی.
• ڕونکردنەوەی قەوارەی نووسین و چۆنییەتی بەكارهێنانی سەرچاوەکان.
• سازاندنی زەمینەیەكی شیاو بۆ بیركردنەوە، لە ڕێگەی پرسیار و گفتوگۆكردنەوە.
• سوود وەرگرتن لە كتێبخانەی ئینستیتیوتی زەینەب خان.
بەرنامە هاوشێوەکان