پێوانە و هەڵسەنگاندن، کاری ئامار و داتا

پێوانە و هەڵسەنگاندن، کاری ئامار و داتا
چی پێشکەش دەکەین؟ بەشی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە ئینستیتووتی زەینەب خان، خزمەتگوزاریی تەکنیکی و تایبەتمەند پێشکەش دەکات بۆ ئەو توێژەرانەی کە پێویستییان بە شیکاری ئاماریی ورد و دەرهێنانی ئەنجامە کوانتیتاتیڤەکان هەیە. بۆ کێیە ئەم خزمەتگوزارییە؟ • توێژەران و لێکۆڵەران کە لە خۆیاندا ئامارناس نین. • خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا کە داتای کۆکراوەیان هەیە. • دامەزراوە و كۆمپانیا و ڕێکخراوەکان، کە پێویستیان بە هەڵسەنگاندنی بەرنامەکانییان هەیە. تایبەتمەندییەکانی ئەم خزمەتگوزارییە: 🔸 شیکردنەوەی ئاماری پیشەیی • بەکارهێنانی نەرمەکاڵای پسپۆرانەی ئامار (SPSS, R, Python) • شیکردنەوەی داتا بە میتۆدە جۆراوجۆرەکان. 🔸 هەڵسەنگاندنی کوالیتاتیو و کوانتیتاتیو: • دروستکردنی پۆلی هەڵسەنگاندن و پرسیارنامە. • شیکردنەوەی چاوپێکەوتن و ئامێری کۆکردنەوەی داتا. هەڵسەنگاندنی کوالیتاتیو و کوانتیتاتیو، دوو ڕێبازی جیاوازن بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری لە توێژینەوەدا: 📊 هەڵسەنگاندنی کوانتیتاتیو (Quantitative) مەبەست: کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییە بە ژمارە و ئامار. 🗣️ هەڵسەنگاندنی کوالیتاتیو (Qualitative) مەبەست: کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییە لە رێگەی وەرگرتنی ڕاو و بۆچوون و تێگەیشتن. 🔸 ڕاپۆڕت و خستنەڕووی ئەنجامەکان • دروستکردنی چارت و گرافی ئاماری. • نووسینی ڕاپۆڕتی تەکنیکی و زانستی. 🔸 راوێژی دیزاینی توێژینەوە • یارمەتیدان لە چوارچێوەکردنی پرسیارەکانی راپرسیی. • پێشنیارکردنی میتۆدی گونجاو بۆ کۆکردنەوەی داتا. 🎯 ئامانجی گشتی ئینستیتیوتی زەینەب خان – كچە كورد لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییانەوە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتی توێژینەوە و کاری زانستییە. باوەڕمان وایە کە یارمەتیدانی توێژەران بۆ بەرهەمهێنانی کارێکی پڕ لە کوالیتی، بەشداری لە پەرەپێدانی زانست و زانیاریدا دەکات. 📞 پەیوەندی و داواکردنی خزمەت ئەگەر توێژەرێکی یان خوێندکارێکی و پێویستتان بە یەکێک لەم خزمەتگوزارییانە هەیە، دەتوانن لەگەڵمان پەیوەندی بگرن. ستافی پسپۆر و شارەزامان ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی باشترین ڕاوێژیی زانستیی بە ئێوەی بەڕێز. ئەم خزمەتگوزارییانە بە تەواوی لە خزمەت توێژەران، خوێندکاران و هەموو ئەو کەسانەن کە ویستیان بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی کاری زانستیی خۆیان هەیە.

بەرنامە هاوشێوەکان

راوێژی زانستیی و پشتیوانی توێژینەوە
راوێژی زانستیی و پشتیوانی توێژینەوە
زیاتر بخوێنەوە