2025/08/23 | ۆرکشۆپ

پێداگۆجیی مۆدێڕن و تەکنیکە کاریگەرەکانی وانەوتنەوە

پێداگۆجیی مۆدێڕن و تەکنیکە کاریگەرەکانی وانەوتنەوە
Attachment
Attachment
لە ئینستیتیوتی زەینەب خان بە هاوبەشی دەزگای ئێكسۆن خولی "پێداگۆجیی مۆدێڕن و تەکنیکە کاریگەرەکانی وانەوتنەوە" بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. ئەم خولە تایبەتە كە لە لایەن مامۆستای ڕاهێنەر (سۆران عومەر رەشید) بۆ ماوەی دوو هەفتە بەڕێوەچوو، بەرامبەر بە پێداویستییەکانی سیستەمی پەروەردەیی هاوچەرخ ڕێکخرابوو، ئامانجی گەیاندنی زانیاری نوێ و شێوازە كاریگەرەكانی وانەوتنەوە بوو بە مامۆستایان و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان. بەپێی فیدباك و هەڵسەنگاندنەكان، بەشداربووان سوودی زۆریان لە خولەكە وەرگرتووە و توانیویانە زانیاری نوێ و کاریگەر بەدەستبهێنن، کە یارمەتیدەری باشترکردنی کوالیتی وانەوتنەوەیان دەبێت. 🌟 شایانی وتنه‌ ئه‌م خوله‌ له‌ رۆژی سێشەممە 7/15/ 2025 ده‌ستیپێكرد و له‌ 2025/8/1 كۆتایی هات و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وام بوو. خولی "پێداگۆجیی مۆدێڕن و تەکنیکە کاریگەرەکانی وانەوتنەوە" بە هاوبەشی دەزگای ئێكسۆن بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان" لە ئینستیتیوتی زەینەب خان - کۆیە به‌ڕێوه‌چوو. 🎯 تایبەتمەندییەکانی خولەکە: ✅ گەشەپێدانی توانای مامۆستایان لە پێداگۆجی مۆدێرندا. ✅ فێربوونی تەکنیکە نوێیەکانی وانەوتنەوە. ✅ بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییەکان. ✅ بەسەنتراڵکردنی خوێندکار لە پڕۆسەی فێربووندا. كاتژمێر: 5:00 ئێوارە. 🏛️ شوێن: کۆیە - بایزاغا - ئینستیتیوتی زەینەب خان – خانووی كەلەپووری حاجی مەجید.
داگرتنی PDF
هاوبەش بکە:

چالاکییە هاوشێوەکان

چۆنییەتی پێڕستکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان
چۆنییەتی پێڕستکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان
زیاتر بخوێنەوە