2025/11/07 |
ۆرکشۆپ
خولی پێداگۆجیی مۆدێڕن
"پێداگۆجیی مۆدێڕن و تەکنیکە كاریگەرەكانی وانەوتنەوە"
ئەم خولە هەفتەی (دوو رۆژ) لە ئینستیتیوتی زەینەب خان، بە هاوبەشی دەزگای ئێكسۆن بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان بەڕێوەچوو. ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان و پەروەردەکارانە، لە بواری پێداگۆجیی مۆدێرندا. خولەکە پێكهاتەیەكی کردەییە لە بە دەستهێنانی زانیاری تیۆری و پراکتیکی.
📅 کاتی بەڕێوەچوون: ١٥ /٧/ ٢٠٢٥ - ١/٨/٢٠٢٥
🎯 ئامانجە سەرەکییەکان:
١. تێگەیشتن لە پێداگۆجیی مۆدێرن:
• ناسینی جیاوازی لە نێوان فێرکردنی كلاسیك و نوێدا.
• فێربوونی ڕێبازە نوێیەکانی پەروەردە.
٢. بەرەوپێشبردنی تەکنیکەکانی وانەگوتنەوە:
• بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییەکان.
• دەستنیشانكردنی ڕێگا جۆراوجۆرەكانی گەیاندنی زانیاری.
٣. بەسەنتراڵکردنی خوێندکار:
• دروستکردنی ژینگەیەکی چالاک بۆ فێربوون.
• بەرزکردنەوەی بەشداریی خوێندکاران لە پڕۆسەی فێربووندا.
• هاندانی بیركردنەوە و عەقڵی ڕەخنەگرانە.
٤. بەرزکردنەوەی کوالیتیی پەروەردە:
• پێوانەکردن و هەڵسەنگاندنی مۆدێرن.
• بەدواداچوونی پێشکەوتنی خوێندکاران.
🌟 ئەم خولە بۆ كێ گرنگە؟
بۆ مامۆستایان و دەرچووانی بەشە زانستی و پەروەردەییەكان:
• نوێکردنەوەی زانیاری و شارەزایی.
• باشترکردنی کارایی لە ناو پۆلدا.
• پەرەپێدانی توانای کارکردن و تێگەیشتن لەگەڵ نەوەی نوێدا.
بۆ قوتابخانەکان:
• باشترکردنی کوالیتیی فێرکردن.
• دروستکردنی پەیوەندییەكی دروست لەگەڵ خوێندكاردا.
• دروستكردنی ژینگەیەکی جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێش.
• بەرزکردنەوەی ئاستی ئەنجامی خوێندکاران.
📋 ناوەڕۆکی خولەکە:
هەفتەی یەکەم:
• بنچینەکانی پێداگۆجیی مۆدێرن.
• تەکنیکەکانی وانەگوتنەوە.
• بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە پەروەردەدا.
هەفتەی دووەم:
• بەسەنتراڵکردنی خوێندکار.
• ڕێگاکانی هاندانی بەشداریكردن.
• هەڵسەنگاندن و پێوانەکردنی مۆدێرن.
• سازكردنی زەمینەی لەبار، بۆ پرسیار و بیركردنەوە.
بەشداریکردن بێبەرامبەبوو، له رێگهی لینكی ناوتۆماركردن
چالاکییە هاوشێوەکان
چۆنییەتی پێڕستکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان
زیاتر بخوێنەوە
چۆنییەتی پێڕستکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان
زیاتر بخوێنەوە