2025/08/23 |
ۆرکشۆپ
چۆنییەتی پێڕستکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان


بەشداریكرنی ستافێكی ئینستیتیوتی زەینەب خان بۆ لیكۆڵینەوە و وەرگێڕان و هۆشیاریی كلتووری لە وۆڕكشۆپێک، سەبارەت بە چۆنییەتی پێڕستکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان!
ئیمرۆ سێشەممە ڕێككەوتی ( 22-7-2025) ناوەندی کوردستان بۆ دیكۆمێنتاری و لێكۆلینەوە، لە زانکۆی سلێمانی، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتننامەی هاوبەشیاندا، ۆرکشۆپێکی دەربارەی ناساندن و پێڕستکردنی زانستییانەی بەڵگەنامە مێژووییەکان، لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) بەڕێوەبرد.
ورکشۆپەکە كە لە لایەن بەڕیوەبەی ناوەندی دیكۆمێنتاری زانكۆی سلێمانی ( د. ئەژی ئازاد و د. یاسین تەها) پێشكەش كرا، لە چەند تەوەرێکی گرنگ پێكهاتبوو. لە یەکەم هەنگاودا، باس لەو رێگە زانستیانەكرا، كە چۆن دوای قۆناغی کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و دەستنووسی مێژوویی، بە شێوەیەكی زانستی پرۆسەی پێڕستکردن و ناساندنییان بۆ بكرێت. لە تەوەرێكی تردا ئەزموونی ناوەندە بەڵگەنامەییەكانی هەندێك لە وڵاتانی دیكە خرانەڕوو. تاوەكو بەشداربووان لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەكانی ئەم بوارە ئاگادار بن. لە هەمان كاتدا ئەزموونی ناوەندی کوردستان لە زانکۆی سلێمانی، لەگەڵ ئامادەبووان هاوبەش کرا.
لە بەشی دووەمدا، بەشداربووان بە شێوەیەکی پراکتیکی و هاوبەشانە چەند نموونەیەک لە بەڵگەنامە مێژووییەکانییان پێڕست کرد و بە گفتوگۆ و پرسیارەكانییان ۆوركشۆپەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.
سوپاسی بێپایانمان بۆ ناوەندی دیكۆمێنتاری كوردستان و ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (( CDO )).
چالاکییە هاوشێوەکان
